دەستەی كەشناسی عێراق هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆڵێكی گەرما و رایدەگەیەنێت، لە بەشێك لە ناوچە و پارێزگاكان 50 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت.
دەستەكە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوی كردەوە: شەپۆڵێكی گەرمای بەتین تەواوی عێراق دەگرێتەوە و لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە دەست پێ دەكات و ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.
راشیگەیاند: بەهۆی ئەم شەپۆڵە گەرمایە لە زۆربەی ناوچەكانی باشووری عێراق پلەكانی گەرما دەبنە 50 پلەی سیلیزی.
كەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق پلەكانی گەرما كەمێك نزمتر دەبن، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی كەشوهەوا گەرمتر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.