سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیی تایبەت و چڕی لە نزیک سنووری باشووری لوبنان بەڕێوە بردووە و ئامانج لێی تێکشکاندنی ژێرخانی سەربازیی حیزبوڵڵایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی تەمووز، "ئەڤیخای ئەدرەعی"، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێزەکانیان، بە ئامانجی لەنێوبردنی ژێرخانی سەربازیی حیزبوڵڵا، ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیی تایبەت و چڕیان لە نزیک سنووری باشووری لوبنان بەڕێوە بردووە،.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "بەپێی زانیاریی هەواڵگری و چاودێریکردنی چەک و ژێرخانی تیرۆریستیی حیزبوڵڵا لە چەندین ناوچەی باشووری لوبنان، سەربازەکانمان ئۆپەراسیۆنی تایبەت و چڕیان بەڕێوە بردووە."
ئەدرەعی ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکەشی روون کردووەتەوە و دەڵێت، ئامانج لەنێوبردنی ئەو ژێرخانانە و رێگریکردنە لەوەی حیزبوڵڵا جارێکی دیکە لە ناوچەکەدا جێگیر ببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.