Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 09:53

چین رەتی کردەوە سیستمی بەرگریی ئاسمانی بە ئێران فرۆشتبێت

کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانەی چین لە ئیسرائیل، راپۆرتێکی رۆژنامەوانیی رەت کردەوە کە گوایە پەکین سیستەمی بەرگریی ئاسمانی یان کەرەستەی دروستکردنی مووشەکی بە ئێران فرۆشتووە. باڵیۆزخانەکە جەخت دەکاتەوە وڵاتەکەی هەرگیز چەک بەو وڵاتانە نافرۆشێت کە لە جەنگدان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی تەمووز، لە راگەیێندراوێکدا، باڵیۆزخانەی چین لە ئیسرائیل وەڵامی راپۆرتێکی ماڵپەڕی "میدل ئێست ئای"ـی دایەوە و ئەو بانگەشانەی رەت کردەوە کە باس لە فرۆشتنی چەک و تەکنۆلۆژیای سەربازی بە ئێران دەکەن.

باڵیۆزخانەی چین لە راگەیێندراوەکەیدا، ناوەڕۆکی راپۆرتەکەی بە نادروست وەسف کردووە و رایگەیاندووە: "چین بەپێی بنەما و یاساکانی خۆی، هەرگیز چەک ناداتە ئەو وڵاتانەی لە جەنگدان و بە توندیش چاودێریی هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانە دەکات کە بۆ هەردوو مەبەستی سەربازی و مەدەنی بەکاردەهێنرێن."

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "چین وەک ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، مامەڵەیەکی وریایانە و بەرپرسیارانە لەگەڵ هەناردەکردنی ئەو کاڵایانەدا دەکات کە پەیوەندییان بە کەرتی سەربازییەوە هەیە."

رۆژی دووشەممە، ماڵپەڕی "میدل ئێست ئای" لە راپۆرتێکدا بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە چین سیستەمی بەرگریی مووشەکیی پێشکەوتووی "زەوی بۆ ئاسمان"ـی داوەتە ئێران. بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، ئەم هەنگاوە نیشانەیەکی دیکەی پەرەسەندنی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان تاران و پەکینە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.