Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:11

کەشتییەکی چینی هێرشی کردە سەر هێزی ئاسمانیی ئەڵمانیا

کوردستان TV
100%

لە دەریای سوور کەشتییەکی چینی بە تیشکی لەیزەر هێرشی کرد سەر کۆپتەرێکی ئەڵمانی و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش بە توندی هێرشەکە ئیدانە دەکات و دەڵێت، ئێمە لێرەین بۆ پاراستی کەشتییە بازرگانییەکان لە هێرشی حووسیەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی تەمووز، یۆهان ڤادێفول وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کەناڵی دۆچلاندی ئەڵمانیدا لێدوانی دا و گوتی، چین نەدەبوایە هێرش بکاتە سەر هێزەکانمان، ئەمە بەهێچ جۆرێک جێگای قبوڵکردن نییە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت: "هێرشیکردنی کەشتییەکەی چین بۆسەر هێزە ئاسمانییەکانمان هیچ پاساوێکی نییە لە کاتێکدا ئێمە خەریکی پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکانین لە هێرشی حووسییەکان".
یۆهان ڤادێفول گوتی، ئێمە بەهیچ جۆڕێک یاساکانی چینمان پێشێل نەکردووە و سنوورەکانمان پاراستووە، نە دەهێڵین کەس یاساکانمان بشکێنێت نە ئێمە یاسای کەس دەشکێنین.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا زیاتر لەسەر پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان دواو گوتی: ئێمە لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا لەسەر یاسای نێودەوڵەتی رێک کەوتوین و ئەرکی هەموومانە کەشتییەکان لە هێرشی حووسییەکان بپارێزین، چین دەبێت ئاگاداری ئەو بابەتە بێت و لەوە تێبگات ئێمە نیازی ئازاردانی چینمان نییە.
بە گوێرەی یاساکانی شەڕ، بەکارهێنانی تیشکی لەیزەر وەک هەڕەشەیە بۆسەر وڵاتی بەرامبەر ئەگەر بێت و زیانیشی بە هێزەکانی نەگەیاندبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.