عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، کۆتاییهاتنی پەکەکە و تێکۆشانی چەکداریی ڕاگەیاند. ئۆجەلان داوای چەکدانان و دەستپێکردنی قۆناغی سیاسەتی دیموکراتیانەی کرد و دەڵێت، ئامانجە سەرەکییەکە بەدی هاتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی تەمووز، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ستراتیژییەکی نوێ بۆ داهاتووی بزووتنەوەی کورد لە تورکیا خستە ڕوو و کۆتاییهاتنی قۆناغی تێکۆشانی چەکداری ڕاگەیاند.
ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "لێرەدا کۆتایی بە تەڤگەری پەکەکە دەهێنین کە وەک کاردانەوەیەک لە دژی نکۆڵیکردن لە هەبوونی کورد دەرکەوت... ئێستا دان بە هەبوونی گەلی کورددا نراوە و لەم سۆنگەیەوە ئامانجە سەرەکییەکە بەدی هاتووە. لەم واتایەدایە کە ماوەکەی بەسەر چووە."
بە گوتەی ئۆجەلان: " له سه‌ره‌نجامی هه‌موو باسه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت پەکەکە ده‌ستبه‌رداری ئامانجی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه بووه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌ردان له‌و ئامانجه بنچینه‌ییه ده‌ستبه‌رداری ستراتیژییه‌تی بنچینه‌یی شه‌ڕیش بووه، كۆتایی به‌هه‌بوونی خۆی هێناوه. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م قۆناغه مێژووییه به‌ره‌و پێشتر ببردرێت."
ئۆجەلان رایگەیاند، مانیفێستۆیەکی نوێی بە ناوی "مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتی" ئامادە کردووە کە جێگەی "رێگای شۆڕشی کوردستان" دەگرێتەوە و داوا دەکات ئەو بۆشاییەی بە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دروست دەبێت، بە بەرنامەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی‌و ستراتیژی سیاسەتی دیموکراتی پڕ بکرێتەوە.
بۆ جێبەجێکردنی ئەم قۆناغە نوێیە، ئۆجەلان داوای دوو هەنگاوی کرداری دەکات:
یەکەم: ئارەزوومەندانە چەکدانان.
دووەم: دامەزراندنی کۆمیسیۆنێکی بەرفراوان و دەستڕۆیشتوو لە پەرلەمانی تورکیا بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەکە.
ئۆجەلان چەکدانان بە شکست نازانێت، بەڵکو بە سەرکەوتنێکی مێژوویی و گواستنەوە بۆ قۆناخی یاسایی و سیاسەتی دیموکراتیانە وەسفی دەکات.
سەبارەت بە ئازادکردنی خۆشی، ئۆجەلان دەڵێت: "هەرگیز ئازادیی خۆمم بە کێشەیەکی تاکەکەسی دانەناوە. له ڕووی فه‌لسه‌فیشه‌وه ئازادی تاك؛ دوور له كۆمه‌ڵگه نابێت. تاچه‌ند (تاك) ئازاد ببێت (كۆمه‌ڵگه) و تاچه‌ند (كۆمه‌ڵگه) ئازاد ببێت (تاك)ـیش ئازاد ده‌بێت."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ئۆجەلان داوا لە دەم پارتی و لایەنەکانی دیکەی ژێر چەتری پەرلەمان دەکات کە پێکەوە کاربکەن بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە و دەڵێت: "باوەڕم به هێزی سیاسه‌ت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، نه‌ك چه‌ك. بانگه‌وازی له ئێوه‌ش ده‌كه‌م ئه‌م پره‌نسیپه پراكتیزه بكه‌ن. پێشهاته‌كانی ئه‌م ڕۆژانه‌ی دوایی له هه‌رێمه‌كه‌دا، به ئاشكرا گرنگی و پێویستیی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌مان ده‌سه‌لمێنێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.