Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:32

ترەمپ: دیمەنی غەزە تراژیدییە دەبێت شەڕ کۆتایی بێت

کوردستان TV
100%

ترەمپ داوای وەستاندنی شەڕی غەزە و ئیسرائیل دەکات و نەتانیاهۆش دەڵێت ئازادکردنی بارمتەکانمان لە پێشینەی کار و رێککەوتنەکانمانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی تەمووز بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا جەختمان لەوە کردەوە رزگارکردنی بارمتەکان لە پێشینەی کارەکان و رێککەوتنەکانمان دەبێت".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوی کردەوە: "لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا باسمان لە سەرکەوتنە مەزنەکەمان کرد لە بەرامبەر ئێران" و ئەگەری پێشهاتەکانیشمان تاوتوێ کرد.
میدیاکانی ئیسرائیل لەبارەی کۆبوونەوەکەوە دەڵێن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا فشارێکی زۆری خستووەتە سەر سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ وەستاندنی شەڕ لە غەزە.
بەرپرسێکی ئیسرائیلیش بۆ رۆژنامەی ئەی ئێن ئاشکرای کردووە، ترەمپ گوتوویەتی شەڕ لەگەڵ غەزە راگڕە، ئەو هاووڵاتییانەی ئەوێ بوونەتە قوربانی، دۆخەکە تراژیدیایە.
لە دواکۆبوونەوەی ترەمپ و نەتانیاهۆدا کە 90 خولەکی خەیاندووە، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکاش بەشداریی کردووە و تەواوی کۆبوونەوەکە لەسەر وەستاندنی شەڕ لەگەڵ غەزە بووە.
ترەمپ گوتی: بڕوام وایە دەتوانین ئاگر بەستێکی 60 رۆژی بکەین بۆ ئارامبوونەوەی دۆخەکە و دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل و حەماس بۆ رێککەوتنی هەمیشەیی و وەستاندنی شەڕ لە ناوچەکە.
ستیڤ ڤیتکۆف، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرای کرد، سێ خاڵ لە چوار خاڵی ناکۆکیی نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ گەیشتن بە ئاگر بەست، رێککەوتنی لەسەر کراوە و هیوادارە لەم هەفتەیەدا بگەنە ئاگربەستی تەواو.
کەناڵ 13ـی ئیسرائیل ئاشکرای کردووە، تاکە خاڵی ناکۆکی لەنێوان دوولایەن پرسی کۆریدۆری مۆراگ لە باکوری رەفەحە کە ئیسرائیل سوورە لەسەر پاراستنی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.