Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 10:54

كەناڵی DWی ئەڵمانی بەشی كوردی دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

کەناڵی (DW)ی ئەڵمانی لەسەر داوای جڤاكی كوردی، ئەمڕۆ سێشەممە ڕەزامەندی دەربری لەسەر کردنەوەی بەشی کوردی لە دەزگاكەیان.

عەلی ئەرتان سەرۆکی جڤاکی کوردی لە ئەڵمانیا بە (کوردستان تیڤی) راگەیاند: دوای هەوڵێکی زۆر لەگەڵ بەرپرسانی کەناڵی DW بڕیاردرا بەشی کوردی لە دەزگاكەیان بكەنەوە.

راشیگەیاند: لە داهاتوویەكی نزیكدا كەناڵەكە رۆژانە لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بە زمانی كوردی پەخشی خۆیان دەكەن.

هەروەها رایگەیاند: ئێمە وەك ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی کەناڵەكە كۆبووینەوە و ئەوان ڕەزامەندییان نیشان دا كە بەشی کوردی لە دەزگاكەیان زیاد بکەن.

عەلی ئەرتان نەشی شاردەوە كە تا ئێستا روون نەبووەتەوە پەخشی كوردی لە كەناڵەكە بە چ زاراوەیەک و چۆن و كەی دەبێت، بەڵام لە داهاتوویەكی نزیكدا پەخشەكە دەست پێ دەكات.

ئەڵمانیا / خالید عەلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.