نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له نامهيهكى هاوخهميدا بۆ ياشار گوله‌ر وه‌زيرى به‌رگريى توركيا، سه‌ره‌خۆشیى له توركيا و خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى وڵاته‌كه‌ى كرد كه ڕۆژانى ڕابردوو له ڕووداوێكدا له ئه‌شكه‌وتێكى ناوچه شاخاوييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، گيانيان له‌ده‌ست دا و ژماره‌يه‌كيشيان بريندار بوون.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له نامهكهيدا وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست، هه‌روه‌ها جه‌ختى له به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه بۆ سه‌رخستنى ئاشتى و پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.