Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 13:17

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان وادەی پێشکەشکردن بۆ کارمەندانی دەنگدان درێژ دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دامەزراندن وەک فەرمانبەری بنکەکانی دەنگدان، تا 20ـی تەمووزی داهاتوو درێژ کردووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی تەمووز، لە ڕاگەیێندراوێکدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارکردن وەک فەرمانبەری بنکەی دەنگدان تا ڕۆژی 20ـی تەممووزی ئەم مانگە درێژ کراوەتەوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا، کۆمیسیۆن ڕوونی کردووەتەوە کە پێشکەشکردن لە ڕێگەی لینکێکی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت، هەروەها جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پێویستە فۆڕمەکان پێش کۆتاییهاتنی وادەکە، ڕادەستی نزیکترین بنکەی تۆمارکردن بکرێن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.