Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:12

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڕێبەری تاڵیبان دەرکرد

کوردستان TV
100%

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بە تۆمەتی چەوساندنەوەی ژنان و کچان و ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەتی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڕێبەری بزووتنەوەی تاڵیبان و بەرپرسێکی باڵای دیکەی بزووتنەوەکە دەرکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی تەمووز، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەریەک لە هەیبەتوڵا ئاخوندزادە ڕێبەری بزووتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان و عەبدولحەکیم حەقانی بەرپرسێکی باڵای ئەو بزووتنەوەیە دەرکرد، ئەمەش بە تۆمەتی چەوساندنەوەی ژنان.

دادوەرانی دادگاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسیویانە: بنەمایەکی باوەڕپێکراو هەیە کە ئاخوندزادە و حەقانی لە ڕێگەی دەرکردنی فەرمان و هاندانەوە، تاوانی دژی مرۆڤایەتییان ئەنجامداوە کە بریتییە لە چەوساندنەوەی کچان و ژنان بە هۆکاری پەیوەست بە ڕەگەز (جێندەر).

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.