Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 10:58

هۆكاری سەرەكی گیانلەدەستدانی دیاگۆ جۆتا و براكەی راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی ئیسپانیا ئەمڕۆ سێشەممە بەفەرمی هۆكاری گیانلەدەستدانی دیاگۆ جۆتا و براكەی لە رووداوێكی هاتوچۆ راگەیاند.

دیاگۆ جۆتا ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی و براكەی هەفتەی رابردوو لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیان گیانیان لەدەست دا.

پۆلیسی ئیسپانیا بە پشتبەستن بە راپۆرتی چەند شارەزایەكی هاتوچۆ رایگەیاند: هۆكاری رووداوی گیانلەدەستدانی جۆتا و براكەی خێرایی زیاتر بووە لە خێرایی رێگەپێدراوی ئەو شەقامەی رووداوەكەی لێ كەوتۆتەوە.

راشیگەیاند: خێرایی بووەتە هۆكاری ئەوەی تایەی ئۆتۆمبێلەكەی جۆتا بتەقێت و تووشی ئەم كارەساتە گەورەیە ببنەوە.

رووداوەكە شەوی 25 – 26ی رووی دا، جۆتا و براكەی ویستوویانە بە ئۆتۆمبێلەكەیان لە جۆری لامبۆرگینی لە ئیسپانیاوە بەرەو بەریتانیا بڕۆن، بەڵام لە رێگەی تووشی رووداوی هاتوچۆ بوونە و بەهۆی تەقینەوە و گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەكەیان هەردووكیان گیانیان لەدەست دا.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.