Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:12

لە بازاڕەکانی کوردستان نرخی دۆلاری کۆن و نوێ جیاوازە

کوردستان TV
100%

لە بازاڕی دۆلار دوو جۆر دۆلار هەیە. دۆلاری کۆن بە رەنگی سپی و دۆلاری نوێ بە رەنگی شین، لە رووی نرخەوە جیاوازن. چاپی کۆنی دۆلار لە هەر دەفتەرێکدا بڕی 15 هەزار دینار کەمترە لە چاپی دۆلاری نوێ، بەڵام هەردووکیان مامەڵەیان پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی تەمووز "کەیفی خۆشناو" گوتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بە "هەژار حەکیم" پەیامنێری "کوردستان تیڤی"ی ڕاگەیاند: بانکەکانی کوردستان هۆکاری ئەم جیاوازییەن، بانکەکان دۆلاری کۆن و دڕاو وەرناگرن ئەمەش کاریگەریی لەسەر بازاڕ دروست کردووە.

گوتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو دەڵێت، تا دوو بۆ سێ ساڵ پێش ئێستا، هیچ جیاوازییەک لە نێوان دۆلاری کۆن و نوێ نەبوو، هەموو جۆرەکانی دۆلار دەچووە تورکیا و لەوێ وەردەگیرا؛ لەلایەکی دیکەوە نووسینگەی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە و پێشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیش مامەڵە بە دۆلاری کۆن ناکەن، ئەمەش کاریگەریی لەسەر بازاڕ دروست کردووە.

فرۆشیارانی بازاڕی هەولێریش دەڵین، دۆلاری شین و سپی تێکەڵکێش دەکەین و وەریشی دەگرین بەو مەرجەی 50 بە 50 بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.