Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 13:17

لە سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پێنج ئۆتۆمبێل رووی دا

کوردستان TV
100%

لە سلێمانی پێنج ئوتۆمبێل تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، هۆکاری رووداوەکە تیژڕەوی و پابەند نەبوون بە پاراستنی ماوەی سەلامەتی نێوان ئۆتۆمبێلەکان بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی تەمووز، بەرێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند لەسەر شەقامی نێوان سلێمانی و عەربەت رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان پێنج ئۆتۆمبێلدا رووی داوە.

هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە تیژڕەوی بووە ودوای پشکنین و هێڵکاری بۆ رووداوەکە دەرکەوتووە شۆفێرەکان پابەندی پاراستنی مەودای سەلامەتیی نێوان ئۆتۆمبێلەکان نەبوون.

هاتوچۆی سلێمانی گوتی، ئەم رووداوە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە و ئەوەی هەیە هەمووی زیانی مادییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.