گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتی کردەوە وڵاتەکەی داوای گفتوگۆ و دانوستانی لە ئەمریکا کردبێت و بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئەم وڵاتە لە حەفتەی داهاتوودا پلان دانرابێت.
ئیسماعیل بەقایی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا قسەکانی ترامپ سەبارەت بە داوای ئێران بۆ گفتوگۆ و دانوستانی رەت کردەوە و رایگەیاند لە لایەن ئێمەوە هیچ داواکارییەک بۆ گفتوگۆ و دیدار نەگەیشتووەتە دەست لایەنی ئەمریکی.
شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میواندارییەک بە بەشداریی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "ئێرانییەکان داوای گفتوگۆیان کردووە. رەنگە خۆشم بەشدار بم". ترەمپ گوتیشی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەم زووانە دەست پێ دەکاتەوە.
هەر لەم میواندارییەدا ستیڤ ڤیتکۆف، نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان گوتی: "زۆر زوو دەست پێ دەکاتەوە. ڕەنگە هەفتەی داهاتوو".
رۆژی دووشەممەش "کارۆلاین لێڤت"، گوتەبێژی کۆشکی سپی بە پەیامنێرانی گوتبوو، ئەمریکا بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران لە پەیوەندیدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.