Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 04:30

هەفتەی داهاتوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست دەکات بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە گەنمی ماوەی جووتیارانی کوردستان کە وەزارەتی بازرگانیی عێراق وەری نەگرتووە، لە جووتیاران بکڕێتەوە و لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە وەری بگرێت. پڕۆسەکە لە 15ی تەمووزەوە دەست پێ دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی تەمووزی 2025،محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە ئالان ئەحمەد پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: "ماوەی سێ ساڵە حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەنمی جوتیاران دەکڕێتەوە و لە بازاڕەکان بە نرخی گونجاو ساخیان دەکاتەوە".

محەمەد شوکری دەڵێت، وادەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە 15ـی تەمووز کۆتایی دێت و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە کڕێنەوەی ئەو گەنمانە دەکات کە حکوومەتی فیدراڵی عیراق نەیان کڕیوەتەوە بۆ ئەوەی گەنمی خوتیاران بەفیرۆ نەچێت یان ناچار نەبن هەرزانفرۆشی بکەن .

سەبارەت بە نرخی کڕینی گەنمی جوتیاران لەلایەن کەرتی تایبەتەوە گوتی، گەنمی پلە یەک بە 550 هەزار دینار دەکڕدرێت و نرخی گەنمی پلە دوو 500 هەزارە، ئەم نرخانە لەلایەن لیژنەیەکەوە دیاری دەکرێن کە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی بازرگانی پێکهاتوون.

لەم چەند ساڵەی دواییدا وەزارەتی کشتوکاڵ 110 هەزار خانووی شووشەی زیاد کردووە و بە مەبەستی پاراستنی بەربوومی خۆماڵی، قەبارەی پاشەکەوتکردنی بەروبوومەکان لە ساردکەرەوەکان زیاد کراوە.

سەبارەت بە دوایین پلانەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ بەروبوومی خۆماڵی گوتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای کردووە بەربوومەکانمان بدرێنە کارگەکانی بەرهەمهێنانی خۆراک بۆ ئەوەی بەرهەمی خۆماڵی لە هەموو مارکێتەکان بەردەست بێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.