وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا له تازه‌ترین راپۆرتیدا ده‌ڵێت گۆڕانكاری له نرخی ڤیزای وڵاتان كراوه له‌ناویشیاندا عێراق نرخی ڤیزای بۆ یه‌ك مانگ به 50 دۆلار دیاریكردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێنجی ته‌مووز ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا له ماڵپه‌ری خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه،" لە سبه‌ینێوه شه‌شـی تەمموز لیستە نوێیەكە كاری پێدەكرێت بۆ ئەوانەی بە رێگه‌ی فڕۆكە و رێگه‌ی دەروازە سنوورییەكان سه‌ردانی سووریا ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هاووڵاتییانی عێراقییه‌وه هه‌یه له راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریادا هاتووه، وەزارەتەكە نرخی ڤیزای بۆ مانگێك و بۆ یەك جار بە 50 دۆلار دیاریی كردووە، كە دەكاتە 70 هەزار دیناری عێراقی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ده‌شڵێت، ڤیزای شەش مانگی بە 100 دۆلاری ئه‌مریكی دیاریی كردووە بۆ هاووڵاتییانی عێراقی، جگە لەوەش چوونەژوورەوە بۆ ناو سووریا لە رێگەی دەروازەكانەوە بۆ ماوەی 15 رۆژ، نرخەكەی 25 دۆلارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.