Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 17:41

بەڕێوەبەرایەتیی خۆراکی هەولێر: ئەو خێزانانەی جیابوونەتەوە سەردانمان بکەن

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر بە بڵاو کردنەوەی ئاگادارییەک ڕایگەیاند ئەو خێزانانەی جیابوونەتەوە و "تەڵاقنامە"یان هەیە، ناوی یەکێکیان لە ئەپلیکەیشنی نوێکردنەوەی پسوولەی خۆراک بلۆک کراوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەو کەسەی ناوی سڕاوەتەوە، ئافرەتەکە بێت یاخود پیاوەکە، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک بکات بۆ ئەوەی فۆڕمی تایبەت بە کێشەی خێزانیی بۆ پڕ بکرێتەوە و ڕەوانەی بەغدا بکرێت بۆ ئەوەی بەشە خۆراکەکەی نەفەوتێت و ناوی داخڵی سیستەمی نوێکردنەوەی بەشە خۆراک بکرێت.

جەختیش کراوەتەوە، ئەو هاووڵاتییانەی سەردانیان دەکەن پێویستە کۆپیی ئەم بەڵگەنامانەشیان پێ بێت:

کارتی نیشتمانی

کارتی زانیاری یا پشتگریی موختاری گەڕەک

تەڵاقنامە – ئەگەر منداڵی هەبوو بڕیاری لەباوەشگرتن یا پێسپێری (قرار حضانة او قرار وصایة)

پسوولەی خۆراک

ژمارە مۆبایل

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.