Erbil 31°C شەممە 12 تەمووز 03:17

لە ئیتاڵیا بەرتەسكترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا دروست كرا

کوردستان TV
100%

وەستایەكی میكانیكی ئیتاڵی بەناوی ئەندریا مارازی بەرتەسكترین ئۆتۆمبێلی لە جیهاندا دروست كرد، پانی ئۆتۆمبێلەكە خۆی لە نیو مەتر نادات.

ئەندریا هەیكەلی ئۆتۆمبێلی جۆری فیات پاندای مۆدیل 1993ی لە دروستكردنی ئۆتۆمبێلەكە بەكارهێناوە، لەمبارەیەوە دەڵێت: پڕۆژەی دروستكردنی ئۆتۆمبێلەكە ماوەی زیاتر لە ساڵێكی خایاند و سەرجەم پارچە و بەشەكانیم هەر لە ئۆتۆمبێلەكە خۆی بەكارهێناوەتەوە.

هەروەها دەڵێت: سەرەتا ئۆتۆمبێلەكەم كردە دوو پارچەوە، دواتریش بەچەند تەكنیكێكی تایبەتی خۆم قەبارەكەم تەسك كردەوە و تا كردم بە بەرتەسكترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا.

ئەندریا دەشڵێت: مەكینەی ئۆتۆمبێلەكەم گۆڕیوە بۆ مەكینەی كارەبایی سكۆتەر كە بە پاترییەكی 24 ڤۆڵتی كار دەكات و بەیەك بارگاویكردن دەتوانێت 25 كیلۆمەتر بڕوات، خێراییەكەشی 15 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا.

كێشەی سەرەكی ئەندریا ئەوەیە ناتوانێت بەشێوەیەكی ئاسایی ئۆتۆمبێلەكە لەسەر شەقام لێ بخوڕێت، چونكە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی ئیتاڵیا تۆمار نەكراوە و بە نایاسایی هەژمار دەكرێت.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.