Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 08:08

عومان هەوڵی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەدات

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی عومان جەختی لەسەر پێویستیی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەنێوان ئێران و ئەمریکا کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 1ـی تەمووز، بەدر ئەلبوسعیدی وەزیری دەرەوەی عومان جەختی لەسەر پێویستیی نەرمینواندن کردەوە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ ئەتۆمییەکان لەنێوان ئەمریکا و ئێران.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان و لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکان لەنێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامن.

هەروەها سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی عومان روونی کردەوە کە تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دیاری نەکراوە.

ناوبراو ڕوونی کردەوە کە عومان بەردەوام دەبێت لە ناوبژیوانییەکەی بە ئامانجی پاراستنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و ئێران، کەمکردنەوەی گرژییەکان و پێشخستنی هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی تاران و واشنتۆن.

وەزیری دەرەوەی عومان وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوونی عومان بە هەوڵە ئاشتیخوازانەکان بۆ چارەسەری قەیرانە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە، داوای لە تاران و واشنتن کرد نیازپاکیی ڕاستەقینەیان هەبێت بۆ لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکان و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.