Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 15:56

باڵیۆزی ئەمریکا هەڕەشە لە یەمەن دەکات

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە ئاراستەکردنی مووشەک لە یەمەنەوە، هەڕەشەی کرد و رایگەیاند، ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت بۆمبهاوێژەکانی جۆری B-2 سەردانێکی یەمەن بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 1ـی تەمووز، مایک هاکابی باڵیۆزی ئەمریکا لە تەلئەڤیڤ ئاماژەی بەوە کرد، کە ئێوارەی رۆژی سێشەممە مووشەکێک لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە و گوتی: پێمانوابوو مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل تەواو بووە، بەڵام حووسییەکان یەکێکی دیکەیان ڕێک بەسەر سەرمانەوە لە ئیسرائیل تەقاند.

ناوبراو بە زمانێکی هەڕەشەئامێز درێژەی پێدا و گوتی: ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت کە بۆمبهاوێژەکانی B-2 سەردانێکی یەمەن بکەن.

ئەمشەو سێشەممە بە چەند مووشەكێك كە لە یەمەن و كەرتی غەززە هەڵدراوە، هێرشكراوەتە سەر ئیسرائیل، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی توانیویەتی رووبەڕووی سەرجەم مووشەكەكان ببێتەوە و بەبێ زیان، بیانخاتە خوارەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.