Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 19:25

دۆناڵد ترەمپ: هەفتەی داهاتوو ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە رادەگەیەنین

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ سێشەممە لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمەریكا هەوڵ دەدات هەفتەی داهاتوو ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە رابگەیەنێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بە رۆژنامەنووسانی گوت: هەوڵ دەدەین هەفتەی داهاتوو بەر لە گەشتەكەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئەمریكا، ئاگربەست لە غەززە رابگەیەنین.

ترەمپ رۆژی هەینی رابردووش بەهەمانشێوە گوتبووی: راگرتنی شەڕ و راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە كەرتی غەززە نزیك بووەتەوە.

ئەم لێدوانەی سەرۆكی ئەمەریكا لە كاتێكدایە كە تا ئەمڕۆ سێشەممە شەڕ و پێكدادان و بۆردومانەكان لە كەرتی غەززە درێژەیان هەبووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوی سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە بنكەی هێرشەكانیان لە كەرتی غەززە فراوانتر كردووە، لەبەرامبەریشدا بەرگریی شارستانی لە كەرتی غەززە رایگەیاندووە، ئەمڕۆ 17 كەس بەهۆی تۆپبارانەكانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.