Erbil 31°C پێنجشەممە 17 تەمووز 21:40

توركیا بڕیاری دا رێژەی بەردانەوەی ئاوی دیجلە و فوڕات بۆ عێراق زیاد بكات

کوردستان TV
100%

توركیا لەسەر داوای عێراق، بڕیاریداوە رێژەی بەردانەوەی ئاوی دیجلە و فوڕات زیاد بكات، بەڵام ئەم زیادەیە بۆ كاتێكی دیاریكراوە و رێژەی زیادكردنەكەش دیار نییە.

بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، ئەمڕۆ سێشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا پەیامی بۆ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ناردووە كە رەزامەندی دراوە بە بەردانەوەی ئاوی زیادە لە هەردوو رووباری دیجلە و فوڕات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، ئەم بەردانەوەی زیادەی ئاوە لە هەردوو رووباری دیجلە و فوڕات تەنیا بۆ مانگەكانی تەمووز و ئاب دەبێت، بەڵام رێژەی زیادەی بەردانەوەكە تا ئێستا رانەگەیەنراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە مەحموود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ توركیا، لەگەڵ هاوتا توركییەكەی نوعمان كورتولمووش كۆببووەوە و بەفەرمی داوای كردبوو رێژەی بەردانەوەی ئاوی رووبارەكانی دیجلە و فوڕات زیاد بكەن.

ماوەی چەند ساڵێكە رێژەی ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فوڕات بەردوام روو لە دابەزین دەكەن، ئەمساڵیش بەهۆی وشكەساڵییەوە ڕێژەكە ئەوەندە دابەزیوە كە لە هەندێك شوێن زەنگی ئاگاداركردنەوەی مەترسی لێدراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.