Erbil 31°C شەممە 12 تەمووز 04:01

9 دادوەرەکەی دادگای فیدراڵی دەگەڕێنەوە سەر کارەکەیان

کوردستان TV
100%

سەرجەم 9 دادوەرەکەی دادگای فیدراڵی کە بەهۆی ناکۆییان لەگەڵ سەرۆکی پێشووی دادگەکە و ڕەخنەیان لە شێوازی کاری ئەم دادگەیە داوای خانەنشینییان کردبوو، دوای نەمانی ئەو هۆکارانەی پاڵنەری بڕیارەکەیان بوون، دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

ڕۆژی سێشەممە 1ی تەمووز،  ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە سەرۆکایەتیی دادوەر فایەق زێدان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی بەڕێوە برد کە دادوەرانی دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی، سەرۆکی داواکاری گشتی، سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاریی دادوەری و دادوەرانی دادگای باڵای فیدراڵیی لەخۆگرت.

لە دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندرا ئەندامانی دادگای فیدراڵی بە هۆی چارەسەربوونی کێشەکانیان، لە بڕیاری خانەنشینبوونیان پاشگەز بوونەتەوە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، میکانیزمەکانی کاری دادوەریی دروست و پابەندبوون بە پسپۆڕییەکان، بەپێی ئەوەی لە دەستوور و یاسا کارپێکراوەکاندا هاتووە، گفتوگۆی لەسەر کرا. هەروەها گرنگیی پاراستنی سەربەخۆیی و بێلایەنیی دەسەڵاتی دادوەری و دوورکەوتنەوە لە هەر ڕەفتار و کارێک کە زیان بەو بنەمایانە بگەیەنێت جەختی لێ کرایەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.