دادگای دەستووری تایلەند بەهۆی چەند سکاڵایەکەوە, بە زۆرینەی دەنگ سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی لە کارەکانی دوورخستەوە.
ڕۆژی سێشەممە، 1ـی تەمموز، دادگەی دەستووری تایلەند ڕایگەیاند: دادگا بە زۆرینەی دەنگی ئامادەبووان "پایتۆنگتارن شیناواترا" سەرۆک وەزیرانی لە کارەکەی دوورخستەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە چەند سیناتۆرێک، سکاڵای یاساییان تۆمارکرد و سەرۆک وەزیرانیان بە پێشێلکردنی دەستوور لە چوارچێوەی کێشەی سنووری لەگەڵ کەمبۆدیا تۆمەتبارکرد.
لە ڕگەیاندراوی دادگەی دەستووری تایلەنددا هاتووە: "کاتێک پایتۆنگتارن بۆ تاوتوێکردنی گرژییەکان پەیوەندیی بە هون سین، سەرۆک وەزیرانی پێشووی کەمبۆدیاوە کردووە، بە مامە ناوی بردووە". ئەو پەیوەندییە دزەپێکراوە، کاردانەوەی توندی لێ کەوتەوە چونکە سەرۆک وەزیران "فەرماندەیەکی سەربازیی تایلەندی بە نەیاری خۆی ناو بردبوو".
دوای دوورخستنەوەی سەرۆک وەزیرانی تایلەند لە کارەکەی، سەرۆکی ئەم وڵاتە ڕەزامەندیی لەسەر دانانی ئەندامانی نوێی کابینەی حکوومەت بۆ دروستکردنی کابینەی نوێ دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.