Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 08:39

پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر دەکەوێتە کار و سەرجەم بیرەکان دادەخرێن

کوردستان TV
100%

بەڕێوبەری ئاوی هەولێر دەڵێت، لە رێگەی پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر لە کاتژمێرێکدا 20 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە دابین دەکرێت و کێشەی کەمئاوی شارەکە چارەسەر دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 1ـی تەمووز، رابەر حوسێن، بەڕێوبەری ئاوی هەولێڕ بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: "هێڵی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر تەواو بووە و لە ئێستادا تێستی هەوای پێ دەکرێت و لە ماوەیەکی نزیکدا تێستی ئاوی پێدەکەین و ئاو دەگەینین بە ماڵان".

رابەر حوسێن لە بارەی وادەی کارپێکردنی پڕۆژەکە گوتی؛ بڕیار وایە لە 15ـی تەمووز ئەگەر تێستی پرۆژەکە سەرکەوتوو بێت، لە رێگەیەوە ئاو بگەیەنرێتە ماڵان.

بەڕێوبەری ئاوی هەولێر دەڵێت، ئەم پڕۆژەیە توانای هەیە لە کاتژمێرێکدا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو دابین دەکات، بە پاڵپشتی ئاوی ئیفرازەکانیش 20 هەزار مەترسێجا ئاوی خواردنەوەی دیکە بۆ هەولێر دابین دەکرێت"

زیاتر روونیدەکاتەوە؛ "بە دابینکردنی 40 هەزار مەتر سێجا ئاو لە کاتژمێرێکدا، پێشبینی دەکەین کێشەکەی کەم ئاوی لە هەولێر بە تەواوەتیی چارەسەر بێت".

بە گوتەی رابەر حوسێن، پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر گەڕەکەکانی بنەسڵاوە، دارەتوو، هەشتی حەسارۆک، قەتەوی و بە گشتی تەواوی سنووری شارەوانی چوار و پێنج و شەش دەگرێتەوە و لە داهاتوودا دەگاتە تەواوی شارەوانییەتیەکانی دیکە".

چەند ساڵە حکوومەت پلان بۆ پاراستن و رێگری لە دابەزینی ئاوی ژێر زەوی داناوە و بەڕێوبەرایەتی ئاوی هەولێریش دەڵێت؛ "دوای گەیاندنی پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر سەرجەم بیرەکان دادەخرێن و تەنها لە ئەگەری کێشە و گرفت لە پڕۆژەکە، بەکاریان دەخەینەوە" و دەشڵێت ئەوە لە پێناو پاراستنی ئاوی ژێر زەوییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.