Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 10:53

نەتانیاهۆ دووشەممەی داهاتوو دەچێتە واشنتۆن

کوردستان TV
100%

ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە، ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو سەردانی واشنتۆن دەکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆ دەبێتەوە.

ئۆفیسی سەرکوەزیرانی ئیسرائیل هێشتا هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

چوونی نەتانیاهۆ بۆ واشنتۆن لە کاتێکدایە کە حکومەتی ئەمریکا، بڕیاری فرۆشتنی بڕی 510 ملیۆن دۆلار کەلوپەلی سەربازی بە ئیسرائیلی پەسند کردووە.

ئاژانسی هاوکارییە ئەمنییەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێ: فرۆشتنی ئەم کەلوپەلانە بە ئیسرائیل، هێزی ئەم وڵاتە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێستا و داهاتوو زیاتر دەکات و ئاستی توانایی ئەم وڵاتە لە پاراستنی سنوورەکان و ژێرخانە سەرەکییەکان و شوێنەکانی نشتەجێبوونی هاووڵاتیان دەباتە سەرەوە.

بڕیاری فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازی بە ئیسرائیل پاش پەسند کرانی لە لایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە جێبەجێ دەکرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.