بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت ئاسمان خۆڵاوى دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 1ـی تەمووزی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "ئاسمان خۆڵاوى دەبێت , لە ئێوارە دا کاریگەرى خۆڵ بارین کەمتر دەبێتەوە لە سەر ناوچەکەمان ".
کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ".
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی چوارشەممە 2ـی تەمووزی 2025؛ "ئاسمان ساماڵ دەبێت , لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لەسەر هەندێ ناوچە".
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :39 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :43 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.