پارێزگاری دەستنیشانکراوی رووسیا لە لوهانسک دەڵێت، ماوەی دوو رۆژە شاری لوهانسکمان بە تەواوەتی کۆنترۆڵ کردووە و ئەڵمانیاش بۆ پاراستنی شارەکانی دیکەی ئۆکراینا 10 سیستمی بەرگری ئاسمانی دەداتە ئۆکراینا.
ئەمڕۆ سێشەممە 1ـی تەمووز، لیۆنید پاشنیک پارێزگاری دەستنیشانکراوی لوهانسک لە کەناڵی فەرمی رووسیا رایگەیاند: "ماوەی دوو رۆژە کۆنترۆڵی لوهانسکمان کردووە".
پاشنیک ماوەی دوورۆژە لەلایەن رووسیاوە وەک پارێزگاری شارەکە دیاری کراوە و ئەمرۆ لە یەکەم لێدوانیدا کۆنترۆڵ کردنی تەواوی لوهانسکی راگەیاند.
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا رایگەیاندووە کە ناوچەکانی لوهانسک، دۆنێتسک، زاپۆریژیا و خێرسۆن، هەروەها نیمچە دورگەی کریمیا، ئێستا لکاونەتەوە بە خاکی ڕووسیا.
دوێنێ، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵێنیدا پشتگیری لە ئۆکرانیا بکات و بە زووترین کات شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینا کۆتایی پێ بهێنێت.
گۆتێرێس داوا لە رووسیا و ئۆکراینا دەکات نزیکترین وادە بۆ کۆبوونەوە دابنێن و کۆتایی بە شەڕی چەند ساڵەی نێوانیان بهێنن.
هەر دوێنێ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی ئۆکراینای کرد و لەگەڵ ڤلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گوتی، سیستمی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتوو دەدەینە ئۆکراینا بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی رووسیا.
ئەڵمانیا لە مانگی نیسانی ئەمساڵ شەش سیستمی بەرگری ئاسمانی گەیاندە ئۆکراینا و بەڵێنیدا 10 دانەی دیکەش زیادبکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.