هاککەرەکانی سەر بە ئێران ژمارەیەکی زۆر ئیمێڵی یاریدەدەرەکانی ترەمپیان دەست کەوتووە کە نزیکەی 100 گێگابایتە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی دەکەن.
ڕۆژی سێشەممە، 1ـی تەمموز، ماڵپەڕی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە؛ چەند هاککەریکی ئێرانی، هەڕەشەیان کردووە کۆمەڵێک ئیمێڵی یاریدەدەرەکانی ترەمپ، لەوانەش سەرۆکی کارمەندانی کۆشکی سپی، پارێزەری ترەمپ و ڕاوێژکاری ترەمپ و چەند کەسێکی دیکە بڵاو دەکەنەوە.
کۆشکی سپی و ئێف بی ئای، لە لێدوانێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند: ''هەرکەسێک پەیوەندیی بە هەر جۆرە پێشێلکارییەکەوە هەبێت، بە تەواوی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و دادگایی دەکەن"؛ ئەو هەڵمەتەشیان گەڕاندەوە بۆ زیانگەیاندن بە سەرۆکی ئەمریکا و ناوزڕاندنی کارمەندانی.
هاککەرەکان باس لە فرۆشتنی ئیمێڵەکان دەکەن بەڵام نازانرێ چۆن ئەم کارە دەکەن و هەوڵی چی دەدەن؛ کۆشکی سپیش لە هەوڵی بەردەوامی دۆزینەوە و وەرگرتنەوەی ئیمێڵەکانە. ئەم هێرشانەش دوای شەڕی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل و، بەشداریکردنی ئەمریکا لە جەنگەکە سەری هەڵدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.