Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 15:51

ترەمپ واژۆ لەسەر هەڵگرتنی سزاكانی سەر سووریا دەكات

کوردستان TV
100%

بڕیارە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا سەرۆكی ئەمریكا واژۆ لەسەر هەڵگرتنی بەشێك لەو سزایانە بكات كە پێشتر بەسەر سووریادا سەپێنرابوو.

ئاژانسی (سی بی ئێس نیوز) بڵاوی كردەوە: بەم نزیكانە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا واژۆ لەسەر هەڵگرتنی ئەو سزایانە دەكات كە پێشتر بەسەر سووریادا سەپێنرابوو.

ترەمپ لە مانگی ئایاری رابردوو لە كاتی سەردانەكەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چاوی بە ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا كەوتبوو، هەر ئەو كات بەڵێنی دابوو كار لەسەر هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئەو وڵاتە بكات.

بەشێك لە خاڵی سزاكان دەگەڕێنەوە بۆ ساڵی 1979 كە لەلایەن كۆنگرێسی ئەمەریكاوە بەسەر سووریا سەپێنرابوو وەك دەوڵەتێكی پاڵپشتیكەر لە تیرۆر، بەشێكی دیكەش لە سزاكان لە سەردەمی بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری پێشوو بەسەر ئەو وڵاتە سەپێنرابوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.