نوێنه‌ری ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوا ره‌واكانمان سوورین و ده‌ست له پیتاندنی ئاشتییانه‌ی یۆرانیۆم هه‌ڵناگرین.
میدیاكانی نزیك له حكوومه‌تی ئێران بڵاوییان كردووه‌ته‌وه، ئه‌میر سه‌عید ، نێرده‌ی تایبه‌تی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه: "له‌ژێر هیچ فشارێكی هه‌رێمی و ده‌ره‌كی واز له پیتاندنی یۆرانیۆم ناهێنین، ئه‌وه مافێكی سروشتیی خۆیانه"
راشیگه‌یاندووه: "هه‌وڵدانی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ سفركردنه‌وه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌لای ئێران دادپه‌روه‌رانه نییه و ئه‌وان ناچنه ژێر مه‌رجه سه‌پێنراوه‌كان"
ئه‌میر سه‌عید ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: هیچ دانوستانێك له ئارادا نابێت كاتێك ماف زه‌وت بكرێت و نیازباشی ئێران نا دیده بگیرێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه دوو بژارده له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دایه ئه‌گه‌ر ئێران له‌سه‌ر داواكانی پێداگری بكات، ئه‌وانیش بریتین له جارێكی تر سه‌پاندنی سزا داراییه‌كان به‌سه‌ر ئێران له‌رووی ئابوورییه‌وه، یان په‌نا بردن بۆ بژارده‌ی شه‌ڕ له نێوان ئێران و ئیسرائیل‌دا، كه ره‌نگه سه‌پاندنی سزا داراییه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا بژارده‌ی سه‌ره‌كی بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.