Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 02:53

کوڕەکەی ترەمپ دەیەوێت ببێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا

کوردستان TV
100%

کوڕەکەی دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای دەکات دوای باوکی دەیەوێت ببێتە سەرۆکی ئەمریکا و دەڵێت، ئەگەر لەسەر ڕێچکەی باوکم بڕۆم پێم وایە ڕێگەکەم قورس نابێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29ـی حوزەیرانی 2025، "ئیریک ترەمپ"، کوڕی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئاشکرای کرد دەیەوێت لە داهاتوودا ڕێچکەی باوکی بگرێتە بەر و ببێتە سەرۆکی ئەمریکا.

ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز لەسەر زاری ترەمپ بڵاوی کردەوە، ترەمپ دەڵێت: "هیواخوازم منداڵەکانم هەمان ڕێچکەم بگرنەوە بەر، پێم وایە دنیای سیاسەت ئاسانە، بڕواشم وایە ئەوان دەتوانن لە سیاسەتدا سەرکەوتوو بن."

ئیریک ترەمپ جەختی لەوە کردەوە ، ئەو تەنها کەس نییە لە ئەندامانی خێزانی کە دەتوانێت بۆ بوون بە سەرۆکی ئەمریکا خۆی بەربژێر بکات، بەڵکوو جونیۆری برای و ئیڤانکای خوشکیشی هەمان کار دەتوانن بکەن.

کوڕەکەی ترەمپ گوتی: "تاکە سەرکردە و خێزانی سیاسی لە ئەمریکا کە هیچ سوودمەند نەبووبێت لە سەرۆکایەتی و دەسەڵات، تەنها ترەمپ و خێزانی ترەمپە".

ئیریک دەڵێت، ئەگەر باوکم نەبوایە بە سەرۆک، لە ڕووی داراییەوە زۆر باشتر دەبووین، ئێمە زیاتر کە 500 ملیۆن دۆلارمان لە خەزێنەی خۆمان بۆ دەوڵەت بەکار هێناوە.

کوڕەکەی ترەمپ لە بارەی خۆبەربژێرکردنەوە گوتی، پێم وایە بەهۆی باوکمەوە ڕێگاکەم ئاسانترە؛ وەک دەزانن دوو جار بووە بە سەرۆکی وڵات و ئەگەر لەسەر هەمان سیاسەتی باوکم بڕۆیم، دەتوانم لە داهاتوودا ببمە سەرۆک.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.