Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 08:01

ئەمریکا بە تیمساح ڕووبەڕووی کۆچبەرانی نایاسایی دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

لاپەڕەی فەرمیی ئۆفیسی ئاسایسی ناوخۆیی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام وێنەیەکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا چوار تیمساح کڵاوی "فەرمانگەی کۆچبەری و گومرکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا"(ICE) یان لەسەرە.

"فەرمانگەی کۆچبەری و گومرک" یەکێک لە دامەزراوە سەرەکییەکانی سەر بە "ئۆفیسی  ئاسایشی ناوخۆیی ئەمریکا"یە و کۆنترۆڵی سنوورەکان و جێبەجێکردنی یاساکانی تایبەت بە کۆچبەران، ڕێگری لە هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ئەمریکا، دەستبەسەرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی لە ناوخۆی ئەمریکا، بەدواداچوون بۆ دۆسیەی کۆچبەران لە دادگا، جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا لەسەر کۆچبەرانی نایاسایی و دەرکردنی ئەو کۆچبەرانە لە ئەمریکا، بەشێکن لە ئەرکە سەرەکییەکانی ئەو فەرمانگەیە.

بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە لە لاپەڕەی فەرمیی ئۆفیسی ئاسایشی ناوخۆیی ئەمریکا وا لێک دراوەتەوە کە فەرمانگەی کۆچبەری و گومرکی ئەمریکا لەمەودوا بۆ رێگری لە هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی لە سنوورە ئاوییەکانەوە، تیمساح بەکار دەهێنێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.