Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 09:06

نۆرینگەیەک لە سۆران بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی قاچاخ درایە دادگا

کوردستان TV
100%

نۆرینگەیەکی یاریدەدەری پزیشکی لە سۆران بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی رێگەپێنەدراو و قاچاخ، لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دەدرێتە دادگا.

رۆژی یەکشەممە 29ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی دەزگای کۆنتڕۆڵکردنی پزیشکی کوردستان رایگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی، تیمی چاودێریکردن و بەدواداچوونیی دەزگای کۆنتڕۆڵکردنی پزیشکی کوردستان گەڕانیان بۆ چەند نۆرینگەیەک و دەرمانخانەیەک لە سنوری قەزای سۆران کردووە.

یەکێک لە نۆرینگەکان دەرمانی قەدەغەکراوی تێدا فرۆشراوە بە ناوی میری  (MOH) و مامەڵەی بە دەرمانی قاچاخیشەوە کردووە، بۆیە لەلایەن بەرێوبەرایەتی دەزگای کۆنتڕۆڵکردنی پزیشکی کوردستان دراوەتە دادگا.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سۆران، نۆرینگەکە ناوی "شیفا"یە و لە ئێستادا داخراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی گیراوەتە بەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.