دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران نەیتوانیوە ماددە ئەتۆمییەكان بگوازێتەوە کە هەفتەی رابردوو لەلایەن ئەمریکاوە کرایە ئامانج.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ـی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی (تروس) نووسیویەتی: هیچ شتێک لەو بنکەیە دەرنەهێنراوە، چونکە گواستنەوەی کاتێکی زۆری دەوێت و زۆر مەترسیدارە، ماددەکان زۆر قورسن و گواستنەوەیان سەختە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە مەبەستی لەم قسانە بنکەی فۆردۆیە کە لەلایەن فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی جۆری "B-2"ـی ئەمریکییەوە بۆردومان کراوە.
سەبارەت بەو وێنانەی مانگی دەستکرد کە ژمارەیەکی زۆر بارهەڵگریان لە دەرەوەی بنکەکە پێش هێرشەکە نیشان دەدا، ترەمپ گوتی: ئەوانە تەنها تیمگەلێک بوون کە هەوڵیان داوە بە چیمەنتۆ بەشی سەرەوەی بنکەکە داپۆشن و بیپارێزن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.