Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 20:17

ئۆکرانیا و رووسیا پرۆسەیەکی نوێی ئاڵوگۆڕی دیلی جەنگییان ئەنجام دا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە ئۆکرانیا و رووسیا کۆمەڵێکی نوێی دیلە سەربازییەکانیان ئاڵوگۆڕ کرد، ئەمەش بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە لە سەرەتای ئەم مانگە لە میانی گفتوگۆکانی ئەستەنبۆڵدا کرابوو.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند: ئەمڕۆ جەنگاوەرانمان لە هێزە چەکدارەکان، گاردی نیشتمانی و پاسەوانی سنوور دەگەڕێنەوە نیشتمان.

هەروەها سەرۆکی ئۆکرانیا وێنەی ئەو سەربازە ئازادکراوانەشی بڵاوکردەوە کە بەدەم پێکەنینەوە دەرکەوتوون.

لە بەرامبەردا، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: کۆمەڵێکی دیکەی سەربازانی رووسیا لەو خاکانەی لەژێر کۆنترۆڵی رژێمی کیێڤدایە گەڕێنرانەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.