ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ـی حوزەیرانی 2025، عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 342 دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 141 هەزار دینار خەمڵێندراوە".
بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 342 دۆلاری ئەمەریکییە.
عەبدوڵا ئەکرەم سەبارەت بە دیاری نەکردنی نرخی مسقاڵی زێڕی عەیارە 24 دەڵێت: بەهۆی ناجێگیری نرخی دۆڵاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقە.
لەبارەی نرخی ئەمڕۆی یەک مسقاڵ زێڕ لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 = 690،000
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 = 660،000
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 = 565،000
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.