Erbil 31°C شەممە 28 حوزەیران 08:11

بەهۆی تەقینەوە لە هەڵەبجە سێ کەس گیانیان لەدەست دا و چوار کەسش بریندار بوون

کوردستان TV
100%

حەوت کەس بەمەبەستی راوە ماسی سەردانی گوندی سازانیان کرد و تێنتییەک پێیاندا دەتەقێتەوە و سێ کەس بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ـی حوزەیرانی 2025، ئاکام قوتبەدین گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ 7 کەس بە مەبەستی ڕاوەماسی سەردانی گوندی سازانیان کردووە، بەهۆی تەقینەوەی تێنتییەوە سێ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و 4 کەسیشیان بریندار بوون.

گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕووداوی تەقینەوەی تێنتیەک ئاگادار کراینەوە لە گوندی سازان سەر بە قەزای هەڵەبجە، تیمەکانمان بە زووترین کات گەیشتنە شوێنی رووداوەکە؛ سێ کەسیان دەست بەجێ گیانیان لەدەست دابوو، چوار کەسە بریندارەکەش بە خێراترین شێوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێریی پزیشکدان.

ئاکام قوتبەدین گوتی: ئەو تەقینەوەیە بەهۆی ئەو تێنتییەوە بووە کە ویستیوویانە ڕاوە ماسیی پێ بکەن بەڵام بەهۆی کەمیی ئاو تێنتییەکە بەخۆیاندا تەقیوەتەوە و بووەتە هۆکاری ئەو ڕووداوە.

گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە گوتیشی: ژمارەی مردووەکان سێ کەسە وئەو نەخۆشانەی نێردراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن، تا ئێستا باری تەندروستییان جێگیر نییە؛ بەو هیوایەی بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناو خانەوادەکانیان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.