سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی کۆچییەوە، لە پایەمێکدا پیرۆزبایی لە موسڵمانانی، کوردستان، عێراق و جیهان کردووە و هیوای خواستوە ساڵی نوێ، خێر و خۆشی، ئارامی و ئاسووده‌یی بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ساڵى سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانى بێت.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا جەختی کردووەتەوە وه‌ک هه‌میشه کوردستان نیشتمانی فره‌یی و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نهتهوهیييهكاندا ده‌بێت. دەشڵێت: ئه‌رکی هه‌موومانه پێکه‌وه له‌پێناو ئێستا و داهاتوويهكى باشتردا بۆ کوردستانییان كار بكه‌ين.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.