ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی حوزەیرانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی کۆچی، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان کردووە. هیواش دەخوازێت ساڵی نوێی کۆچی ساڵی ئاشتی و ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ و وێرانکاری و بێدادی و ستەمکاری بێت.
دەقی پەیامەکە:
به بۆنهی هاتنی سهری ساڵی نوێی كۆچی ١٤٤٧، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دهكهم.
نزاکارین لە خوای گەورە و میهرەبان، ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی ئاشتی و ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ و وێرانکاری و بێدادی و ستەمکاری بێت.
ساڵی نوێی کۆچی لە موسڵمانان پیرۆز بێت و هەر لە شادی و بەختەوەریدا بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/6/26
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.