Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 02:34

کۆماندۆکانی سوپای ئیسرائیل لە ناو خاکی ئێراندا ئۆپەراسیۆنیان بەڕێوەبردووە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە ماوەی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانیان لە دژی ئێران، کۆماندۆکانی سوپای ئیسرائیل لە ناو خاکی ئێراندا ئامادە بوون و ئۆپەراسیۆنی تایبەتیان بەڕێوە بردووە.

"ئەیال زەمیر" ئاشکرای کرد ئەم کۆماندۆیانە لە ناو قووڵایی خاکی ئێراندا ئۆپەراسیۆنی نهێنییان بەڕێوە بردووە و ئەمەش یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بتوانێ کۆنترۆڵی ئاسمانی ئێران بە دەستەوە بگرێت.

لە پاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئیسرائیل لە دژی ئێران لە ڕۆژی 13ی حوزەیرانی 2025، ئەوە یەکەمجارە سوپای ئیسرائیل بە ئاشکرا باس لە بوونی هێزەکانی خۆی لە ناو خاکی ئێراندا دەکات. هەر لە ڕۆژانی سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکە، ڕێکخراوی هەواڵگریی ئیسرائیل(مووساد) ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هێزەکانی مووسادی لە ناو خاکی ئێراندا پێشان دەدا.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.