Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 15:44

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: جیهان پڕە لەو ڕژێمانەی حەزمان لێیان نییە

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، هەرگیز ویستی گۆڕینی رژێمی ئێرانیان نەبووە، جیهانیش پڕە لەو رژێمانەی کە حەزیان لێی نییە.

مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە سیاسەتی ئیدارەی ترەمپ بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند: ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا گوتی: ئەگەر رژێمی ئێران نایەوێت واز لە خەرجکردنی پارە بۆ تیرۆریزم بهێنێت، ئەگەر بیەوێت بەردەوام بێت لە خەرجکردنی پارە بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، دروستکردنی مووشەک بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، نەک پەرەپێدانی ئابووری خۆیان یان یارمەتیدانی گەلەکەیان، رەنگە گۆڕینی رژێم روو بدات، چونکە گەلی ئێران لێی بێزار دەبێت.

روبیۆ زیاتر گوتی: جیهان پڕە لەو رژێمانەی کە من حەزم لێی نییە، دۆناڵد ترەمپیش حەزی لێی نییە، زۆر کەسی دیکەش خۆزگە دەخوازن کە بوونیان نەبووایە، ئەوە کاری ئەمریکا نییە کە لە هەموو وڵاتێکدا حکوومەتێک دابنێت.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەگەر گۆڕانکاری رووبدات، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە گەلی ئێران ئەو کارە دەکات، بەڵام ئەوە پلانی ئێمە نییە، هەرگیز ئەوە پلانی ئێمە نەبووە، ترەمپ هەرگیز نەیگوتووە کە ئەوە پلانی ئێمەیە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.