Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 20:14

كەركووك.. چەكدارانی داعش كەوتوونەتە نێو بۆسەیەكی هێزە ئەمنییەكانی عێراق

کوردستان TV
100%

ئەمشەو چوارشەممە چەكدارانی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك، كەوتوونەتە نێو بۆسەیەكی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و شەڕ و رووبەڕووبوونەوە دروست بووە، لە ئەنجامیشدا چەند چەكدارێكی داعش كوژراون.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە كەركووك پێی راگەیاندین: ئەمشەو لە دۆڵی زەغیتوون سەر بە شارۆچكەی حەویجە لە باشووری پارێزگای كەركووك، چەند چەكدارێكی داعش كەوتوونەتە بۆسەیەكی هێزە ئەمنییەكانی عێراق.

پەیامنێرمان راشیگەیاند: شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ لەنێوان چەكدارە داعشەكان و هێزە ئەمنییەكانی عێراق دروستبووە، لە ئەنجامیشدا دوو چەكداری داعش كوژراون.

ڤیدیۆ: شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و چەكدارانی داعش:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.