Erbil 31°C پێنجشەممە 17 تەمووز 21:27

عێراق سەرجەم ئەو ئایپادانەی لە سەرژمێریی گشتی بەكاری هێنان بە دیاری پێشكەشی ئوردنی كردووە

کوردستان TV
100%

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات، حكوومەتی عێراق سەرجەم ئەو ئایپادانەی لە پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بەكاری هێنابوون، بە دیاری داویەتی بە وڵاتی ئوردن.

رائید مالیكی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردەوە: حكوومەتی عێراق زیاتر لە 12 هەزار ئایپادی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی داوەتە حكوومەتی ئوردن.

بڵاویشی كردەوە: نرخی سەرجەم ئایپادەكان لەسەر حكوومەتی عێراق زیاتر لە چوار ملیار دینار كەوتووە.

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی نوێنەران رەخنەی توندی لە حكوومەتی عێراق گرت بەوەی كە نەدەبوو ئەم ئایپادانە بداتە وڵاتێكی بیانی، چونكە داتا و زانیاری سەرجەم هاووڵاتییانی عێراقی تێدایە، تەنانەت ئەگەر سڕابێتەوەش دەتوانرێت بگەڕێنرێتەوە.

رائید مالیكی هەروەها رەخنەی لەوەش گرت كە دەبوو حكوومەتی عێراق ئەم ئایپادانە بدات بە قوتابییانی عێراقی بۆ ئەوەی لە قوتابخانەكان لە بواری خوێندندا بەكاربهێنرێت.

وێنە: نووسراوی سەرۆكایەتی حكوومەتی عێراق بۆ پێدانی ئایپادەكان بە ئوردن:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.