سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) ئەمڕۆ چوارشەممە سوپاسی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (سی ئای ئەی) کرد بۆ کاری هاوبەش و ئۆپەراسیۆنەکانیان لە جەنگی دژی ئێران.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی حوزەیران، دەیڤید بارنیا سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی مۆساد لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لەلایەن میدیا ئیسرائیلییەکانەوە بڵاو کرایەوە، ستایشی هاریکاریی نێوان مۆساد و سی ئای ئەی کرد.
بارنیا گوتی: دەمەوێت سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی هاوبەشی سەرەکیمان دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (سی ئای ئەی) بکەم، بۆ کاری هاوبەش و ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکان، هەروەها بۆ بەڕێوەبەرەکەی کە پاڵپشتیی مۆسادی کرد لە وەرگرتنی بڕیارە دروستەکان کە لە کۆتاییدا بوونە هۆی سەرکەوتنی ئەم ئۆپەراسیۆنە.
سەرۆکی مۆساد گوتیشی: ئێمە بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی هەموو ئەو پڕۆژانەی ئێران هەوڵیان بۆ دەدات، کە پڕۆژەگەلێکن ئێمە زۆر بەباشی دەیانناسین و ئامادەییمان دەبێت هەروەک چۆن هەمیشە بۆی ئامادە بووین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.