ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کراوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، پرۆسەی رادەستکردنەکە لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە و لیستەکە بە فەرمی گەیەنراوەتە دەست فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەم هەنگاوە بەشێکە لە میکانیزمی ناردنی مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە کە دوای وردبینیکردن لە لیستەکە، شایستە داراییەکان رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.