Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 10:17

ئاسایشی هەولێر لەسەر بڵاوكردنەوەی كورتە ڤیدیۆیەك روونكردنەوە دەدات

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر لەسەر بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی سوكایەتیكردن بە ئافرەتێكی بەساڵاچوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە ڤیدیۆكە كۆنە.

ئاسایشی هەولێر لە روونكردنەوەكەدا رایگەیاند "گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە کە کەسێکی هەرزەکاری تەمەنی خوار 18 ساڵ هەڵساوە بەگاڵتەپێکردن و سوکایەتیکردن بە ئافرەتێکی بەساڵاچوو".

ئاسایشی هەولێر جەختی كردەوە كە "مێژووی تۆمارکردنی گرتە ڤیدۆکە دەگەڕێتەوە بۆ دووساڵ بەر لە ئێستا، بەڵام گەنجەكە گرتە ڤیدیۆكەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردۆتەوە".

هەروەها رایگەیاند "لەسەر ئەم بابەتە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچوون کرا و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گەنجەكە وەرگیرا".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.