پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئا‌دريان ئاسلشتاین كونسوڵى گشتيى هۆڵه‌ندا له هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه، له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و ڕێگه ديپلۆماسییه‌کان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكييه‌كان، هاوڕا بوون.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، باسيان له چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.