Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 11:36

لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس بریندار بوون

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، لە ئەنجامی رووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لەسەر رێگای هامڵتۆن، حەوت هاووڵاتی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی حوزەیران بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران کە لە زاری هۆگر ئەحمەد سەعید، ڕێپێدراوی هاتوچۆوە رایگەیاند، رووداوەکە لە جۆری لێکدان بووە و لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی و تۆیۆتا کۆرۆلای تاکسیدا لەسەر رێگای هامڵتۆن نزیک مەشتەلی گوندی بەرزێوە روویداوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا حەوت سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.