كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق له وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه گوایه واده‌ی پێشكه‌شكردنی لیستی ناوی حیزب و كاندیده‌كان درێژكراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند: ئه‌و واده‌یه‌ی دیاریكراوه بۆ پێشكەشكردنی لیستی كاندیدەكان درێژ ناكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی حوزه‌یران، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگه‌یاندووه: ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریان داوه درێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردنی لیستی كاندیدەكان پەسەند نەكه‌ن، بە پشتبەستن بەو بابەتانەی كە لە خشتەی كاتی پرۆسەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2025ی عێراقدا هاتووە، كە لەلایەن دەستەی كۆمیساریاوە لە بڕیاری ژمارە (1)ی مەحزەری نائاسایی (13) لە رۆژی 24ی نیسانی 2025 پەسەندكراوە.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا ئه‌وه‌ش هاتووه: لیژنه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی هەڵبژاردن راسپێردرێت بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی خۆیدا كاره‌كان ته‌واو بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.